داد و هاوار

شێوەزار: سۆرانی 693
لە کازێوەی حەمرینەوە حەمرینەوە
لە باوەنووری ژینەوە ژینەوە
لە کەرکووکی دێرینەوە
لە شەنگالی شیرینەوە
داد و هاوار وا هەڵساوە
لە گوڕگوڕی ئەسیرەوە
لە ئاگر و زەنجیرەوە
لە شێخەوە و لە پیرەوە
لە خانەقای غەمگیرەوە
داد و هاوار وا هەڵساوە

لە ئەڵوەنی گریانەوە گریانەوە
لە ماتەمی و زریانەوە زریانەوە
لە گەرمێن و ئارانەوە
لە سنووری ژیانەوە
داد و هاوار وا هەڵساوە
لە گوڕگوڕی ئەسیرەوە
لە ئاگر و زەنجیرەوە
لە شێخەوە و لە پیرەوە
لە خانەقای غەمگیرەوە
داد و هاوار وا هەڵساوە

لە یادگاری مەردانەوە مەردانەوە
لە گوڵاڵەی هەردانەوە هەردانەوە
لە تاریکیی زیندانەوە
لە ڕەشماڵی کوردانەوە
داد و هاوار وا هەڵساوە
لە گوڕگوڕی ئەسیرەوە
لە ئاگر و زەنجیرەوە
لە شێخەوە و لە پیرەوە
لە خانەقای غەمگیرەوە
داد و هاوار وا هەڵساوە
Le kazêwey hemrînewe hemrînewe
Le bawenûrî jînewe jînewe
Le kerkûkî dêrînewe
Le şengalî şîrînewe
Dad û hawar wa helsawe
Le gurgurî esîrewe
Le agir û zencîrewe
Le şêxewe û le pîrewe
Le xaneqay xemgîrewe
Dad û hawar wa helsawe

Le elwenî giryanewe giryanewe
Le matemî û ziryanewe ziryanewe
Le germên û aranewe
Le sinûrî jyanewe
Dad û hawar wa helsawe
Le gurgurî esîrewe
Le agir û zencîrewe
Le şêxewe û le pîrewe
Le xaneqay xemgîrewe
Dad û hawar wa helsawe

Le yadgarî merdanewe merdanewe
Le gulaley herdanewe herdanewe
Le tarîkîy zîndanewe
Le reşmalî kurdanewe
Dad û hawar wa helsawe
Le gurgurî esîrewe
Le agir û zencîrewe
Le şêxewe û le pîrewe
Le xaneqay xemgîrewe
Dad û hawar wa helsawe

ڕاپۆرتی هەڵە