
کوێوە دەچی چاوەکەم بۆ چییە ئەم سەفەرە
بۆ غوربەت دەچیتەوە غوربەت ژەهرە نەشتەرە
تۆ مەڕۆ باوانەکەم شەوچەرەی دیوانەکەم
خۆشم ئەوێی یارەکەم سێبەر و سەیوانەکەم
دەستی من و دامێنت جێم مەهێڵە ئەم جارە
گەر ساتێ تر دوور بی لێم ژینم وەک ژەهری مارە
توخوا مەڕۆ تۆ مەڕۆ بەسیە مەمکە ڕەنجەڕۆ
بێ تۆ شەوە ڕۆژگارم *؟ لە ئاسۆ
رۆیشتنت ژاراوە دووریت قەزای ناکاوە
بۆ کوشتنم *؟ بەدناوە
دەستی من و دامێنت جێم مەهێڵە ئەم جارە
گەر ساتێ تر دوور بی لێم ژینم وەک ژەهری مارە
بڕۆی *؟ خەزان ئاو و هەوامە
خودا خودا خودامە بۆ مانەوەت دوعامە
مەڕۆ بێ تۆ ئەی یارم باخی دڕکە گوڵزارم
ڕۆیین ونبوونە ونبوون من موشتەریی ئازارم
دەستی من و دامێنت جێم مەهێڵە ئەم جارە
گەر ساتێ تر دوور بی لێم ژینم وەک ژەهری مارە