یوسف تالیب

گوارە

بە دەنگی: یوسف تالیب
شێوەزار: سۆرانی
139
گوڵم بیستم گوارەت نییە
گوڵم بیستم گوارەت نییە بۆ سەیرانی ئەم بەهارە
هەر دوو گلێنەم دەردێنم بۆت دەکەم بە جووتێ گوارە
گوڵم بیستم گوارەت نییە

هەرچی یاسای دونیا هەیە پێچەوانەی ئەم کارە بێ
تەمەن بێ چاو بەڕێ ئەکەم ناهێڵم گوێت بێ گوارە بێ
گوڵم بیستم گوارەت نییە

دڵتەنگ مەبە ئەم بەهارە بێ خەندەی تۆ گوزەر ناکا
ئاخر گوڵم گەر تۆ نەچی کەس ڕوو لە دەشت و دەر ناکا
دەبمە مێخەک بۆ سەر سینەت بۆ زولفت دەبمە ڕێحانە
زەنگیانەی تەمەنم ئەچنم بۆتی ئەکەم بە گەردانە
هەر دوو گلێنەم دەردێنم بۆت دەکەم بە جووتێ گوارە
گوڵم بیستم گوارەت نییە