ناسر ڕەزازی

نامەوێ سابڵاغ پاشی تۆ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
140
شەو گەیشتە حاڵی جاران
بۆم بڵێن بە شای وەفاداران
زوو بێتە سەر دەردەداران
ئای لەبەر کێ حەیات
ئای لەبەر تۆ
نامەوێ سابڵاغ پاشی تۆ

بۆ بێکەسیی خۆم دەناڵم
خودا شۆفار بێ بە حاڵم
کوشتەی دوو چاوی چاوکاڵم
ئای لەبەر کێ حەیات
ئای لەبەر تۆ
نامەوێ بۆکان پاشی تۆ

قوربانت بم چاکی پیرێ
گەڕەکێ مە بە قوڕێ گیرێ
شۆفار زۆرن دۆس ناگیرێ
ئای لەبەر کێ حەیات
ئای لەبەر تۆ
نامەوێ سنە پاشی تۆ

بۆ بێکەسیی خۆم دەناڵم
خودا شۆفار بێ بە حاڵم
کوشتەی دوو چاوی کەژاڵم
ئای لەبەر کێ حەیات
ئای لەبەر تۆ
نامەوێ ئیلام پاشی تۆ