
هەورەکەی ڕەحمەت بارانی نییە
قیبلەم مەیلەکەی جارانی نییە
ئای لە مینا خان وەی لە چاوجوان
سەر ڕێگەی لێم گرت وەکوو نیگابان
سەر ڕێی لێم گرتووە وەکوو نیگابان
ئەگەر بە بێ تۆ چاوم ببینێت
خوا لەم دنیا چاوم لێ بسێنێت
ئاخ لە مینا خان شەڕ دەکا چاوی
وەی لە مینا خان حەشر ئەکا چاوی
کوڵمی بە وێنەی هەرمێ و گوڵاوی
ئەڵێی نەوبووکی و زاوا لێی داوی
ئەڵێی نەوبووکی زاوا لێی داوی
مەگەر من کوورەی گیان گیان وەی وەی زێڕنگەڕانم
هەر ساتێ بەر بەی ئاگرێ لە گیانم
هەر ساتێ بەر دەی ئاگرێ لە گیانم
ئای لە مینا خان بە چاو شەڕ ئەکا
داوای شەش دانگەی *؟ ئەکا
هەر من خاسم کرد نەومە باخەوان
خۆمم ڕزگار کرد لە ناڵەی شەوان
نەزان چووزانێ لە بیروونەوە
من کوێم ژان ئەکات لە دەروونەوە
ئای لە مینا خان حەشر ئەکات چاوی
کوڵمی بە وێنەی هەرمێ گوڵاوی