حەسەن زیرەک

ئای لاچن ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
79
کیژۆڵەی کوردستانی ناسک و شیرین زوبانی
کیژۆڵەی کوردستانی ناسکۆڵە و چەندە جوانی
دەڵێم ئاورت تێ بەردام تۆ دەرمانی حەو دەردانی
ئاورت لە من بەرداوە و سەرتۆپی شاروێرانی
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ من بیبینم
جەرگم هەموو لەت لەتە ئەو ساڕێژ دەکا برینم

ئای تۆی کیژۆڵە جوانەکەم یارە خانومانەکەم
تۆی کیژۆڵە جوانەکەم یارە خانومانەکەم
وێرانت کرد ماڵەکەم نەڕووخێنی هەیوانەکەم
وێرانت کرد ماڵەکەم نەسووتێنی هەیوانەکەم
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ با بیبینم
جەرگم هەموو لەت لەتە ئەو ساڕێژ دەکا برینم

تۆ کیژۆڵەی نەجیبی بۆ ڕۆحی من حەبیبی
تۆ کیژۆڵەی نەجیبی بۆ هەموو دنیا حەبیبی
وەرە دەردم دەرمان کە تۆ بۆ من وەک تەبیبی
وەرە دەردم دەرمان کە تۆ لوقمان و تەبیبی
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ با بیبینم
جەرگم هەمووی لەت لەتە ئەو ساڕێژ دەکا برینم

کیژۆڵێکی لە شاری مزری دەڵێی هەناری
دەرمانی پاک بیماری بەینەڵا مەزەداری
یارم لە مەکتەب هاتەوە کوشتمی سەوزەخەیاری
ئاوری لە من بەرداوە بۆ دەردی من تیماری
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێت و ڕادەبرێ
هەر کەس بێت و بیبینێ بێ شک خودا دەیگرێ

کیژۆڵێکی لە لادێ مەمکت وێنەی زەردەبێ
کیژۆڵێکی لە لادێ مەمکت وەکوو زەردەبێ
بە قوربانی تۆی دەکەم سەرپاکی مڵکی لەجێ
بە قوربانی باڵات بێ سەرپاک شاری میرەدێ
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ با بیبینم
جەرگم هەموو کون کونە ئەو تیمار دەکا برینم
جەرگم هەموو لەت لەتە ئەو دەرمان دەکا برینم