نازێ عەزیزی

خۆشم دەوێی

بە دەنگی: نازێ عەزیزی
شێوەزار: سۆرانی
91
خۆشم ئەوێی
بیستووتە دەریا چەندە قووڵە
بە قەد قووڵیی گشت دەریاکان خۆشم ئەوێی
خۆشم ئەوێی

گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
دێڕت بە قەد تاڵی پەرچەم
من چوار ساڵە ئەتخوێنمەوە
چەند باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر ئەبم
نە تێ ئەگەم

ئازیزەکەم
بیستووتە ئاسمان چەندە دوورە
من بارتەقای دووریی ئاسمان خۆشم دەوێی
بیستووتە دەریا چەندە قووڵە
بە قەد قووڵیی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی
خۆشم ئەوێی

زۆر ئەترسێم لە ناو دێڕی شێعرەکانمان
شار بتناسێ
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ
زۆر ئەترسم گەر بتناسن
پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن

بەڵام هێشتا من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە
نایشارمەوە
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی

ئازیزەکەم
بیستووتە ئاسمان چەندە دوورە
من بارتەقای دووریی ئاسمان خۆشم دەوێی
بیستووتە دەریا چەندە قووڵە
بە قەد قووڵیی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی
خۆشم ئەوێی
هۆنراوە: پەشێو بە هەندێک گۆڕانکارییەوە.