
تۆ دەڵێی قەدەر بە تەنیا من و تۆی لەیەک جیا کرد
تۆی ناردە لای کەسێکی تر منی بە خەم ئاشنا کرد
تۆ دەڵێی خودا دەزانێ من و تۆ قەت بەیەک ناگەین
بۆیە بڕیار بوو بە دەست تۆ کۆشکی عەشقمان خەراپ کەین
نا باوانم وا مەزانە نازانم بێوەفاییت کرد
لە پێناوی عیشقی تازەت ڕۆیشتی و ماڵاواییت کرد
نا باوانم
بڕۆ برۆ ئیتر وەفات نەماوە
گریان بە خۆم نییە و دڵم شکاوە
مەگری بۆ من من دەزانم فرمێسکەکانت درۆیە
ئیتر بڕوام بە چاوانم نەماوە
نا باوانم وا مەزانە نازانم بێوەفاییت کرد
لە پێناوی عیشقی تازەت ڕۆیشتی و ماڵاواییت کرد
نا باوانم