عەلی خەندان سەید ئیبراهیم سەقزی

میوانی تۆم گوڵاڵە

بە دەنگی: عەلی خەندان و سەید ئیبراهیم سەقزی
شێوەزار: سۆرانی
248
کیژان گرتیان کۆمەڵە یاری خۆمیان لەگەڵە
یاری خۆم باش دەناسم مامزی سەر بە خەزەڵە
لەسەر تۆ ئێعدامم کەن ماچی دەکەم ئیشەڵڵا
لەسەر تۆ ئێعدام بکرێم ماچی دەکەم ئیشەڵڵا

بۆم بانگ کەن لە شەماڵی دەمێک دێ دەمێک نایە
دەیدا لە گوڵنگی تۆڕێ بۆ من دێتە سەمایە
سەفەرێکم کەوتە بەر بۆ کن ماڵە زوڵەیخایە
دەک بابانت وێران بێ بەزەییت پێمدا نایە
لە خزمەت تۆ لێی دەدەن تەپڵ و تووزەلە و نایە
خۆ گەر تۆ بڵێی ماس ڕەشە مەجبوورم دەڵێم وایە
چەندم سیاسەت لێ ساز کرد یارم نایە

سەید برایم جا چ بکەم؟
پرس بەو ڕانندەی دەکەم، سەید قادر بابەکەم
عوسمانە سوور ئەو تەگبیرە ئەو ڕایە بە تۆ دەکەم
خەریکم بۆ ماچێکی پووتێ قوڕی وە سەر کەم
بێت و ماچم نەداتێ دەمرم و سەکتەی دەکەم
جا خودا بۆخۆی دەزانێ لەمێژە فکران دەکەم
لە تورتی منداڵییەوە عاشقی ئەو جووتە مەمکەم
میوانی تۆم، میوانم، میوانی تۆم گوڵاڵە
کوڵمەت سێوە لاسوورەیە تەواوی وردەخاڵە

میوانی تۆم، میوانی تۆم، لەبەر ئەو چاوە کاڵە
خودا بۆخۆی دەزانێ عەلیت لە دوا عەبداڵە
مامۆستا فتوای داوە ماچت بۆ من حەڵاڵە
بە خوداوەندت سوێند دەدەم پێم بڵێ کێتان لە ماڵە
هەموو جەحێڵی کوشتوون ئا بەو دوو چاوە کاڵە
میوانی تۆم، میوانم، میوانی تۆم گوڵاڵە
کوڵمەت سێوە لاسوورەیە تەواوی وردەخاڵە

خەجیج چووەتە بەر بێرێ، فاتم مەشکەی دەژێنێ
سەد خۆزگەم بەو جەحێڵەی دەستی تێ وەردەهێنێ
تازەیارێکم گرتووە و شەش دانگ بۆکانی دێنێ
دەک ڕەبی خەجاڵەت بی زۆر بە ناز کوڵمەی دێنێ
نەعلەت لە عەلی خەندان نازانێ پێکیان بێنێ
میوانی تۆم، میوانی تۆم، میوانی تۆم گوڵاڵە
کوڵمەت سێوە لاسوورەیە تەواوی وردەخاڵە

وەرن جەرگم هەڵبدڕن بزانن چیم دە دڵی دایە
چەندی فکری لێ دەکەم لەبۆ دونیایە
ئەو عەیبەی لێ ناحەزە و منداڵە نایە
بۆ نەمرێ عەلی خەندان لە با[غەڵ] گولەی مێردان دایە
هەرچی فکری لێ دەکەم شەو بۆ شەوڕاوێم نایە
میوانی تۆم، میوانی تۆم، میوانی تۆم گوڵاڵە
میوانی تۆم، میوانم، میوانی تۆم گوڵاڵە
کوڵمەت سێوە لاسوورەیە تەواوی وردەخاڵە

هاوار لە پێغەمبەر بێ پشتیوانت خودایە
عەلی خەندان شاگردە سەید برایم وەستایە
عوسمانە سوور لێی دەدا لە نایەی زۆر ئاقایە
بەندەی سەید قادریمە تا دەژیم لەو دونیایە
من نۆکەری ڕانندەم پیاوێکی بە حەیایە
من دەبەر سیروان دەمرم پشت و پەنام ئاوایە
میوانی تۆم، میوانم، میوانی تۆم گوڵاڵە
کوڵمەت سێوە لاسوورەیە تەواوی وردەخاڵە

هاوارێک لە خودای دەکەم سەلام لە پێغەمبەر بێ
جەددی حاجی بابەشێخ نوورانی ئاگای لێ بێ
شێخ تەوێلە دێنم سێ مەلاش دەعوەتم بێ
تا مانگی ڕەمەزانێ عەلی هەر ئینتیزار بێ
لە خودای دەپاڕێمەوە ئەو دوعایەم قبووڵ بێ
چون کوڕێ سەید برایمە و سڵاوێک لە سیروان بێ
سڵاو لە سەقزی دەکەم دروود لە ماڵە وان بێ
لە پێغەمبەر تەڵەبە کەسیان نەخۆشی نەبێ
سەید برایم کۆرپەتە و بۆت بە داری بەری بێ
ئەرێ میوانی تۆم، میوانی تۆم، میوانی تۆم گوڵاڵە
میوانی تۆم، میوانی تۆم، میوانی تۆم گوڵاڵە
کوڵمەت سێوە لاسوورەیە تەواوی وردەخاڵە

خەتەر ناکەم چۆن دەفەرمووی وا دەکەم
چۆن دەفەرمووی ڕوحەکەم
لەبەر دڵی سەید برایم سڵاو لە سیروان دەکەم
بڵێی ئەوەندە بمێنم بەوجوورەی دەعوەت بۆ بکەم
سێ بە سێم تەڵاق کەوێ تا دەمرم دوعا دەکەم
چون قەدیمە و شناسە و خۆمی کەم
دایکی بۆی نەکا ڕۆڕۆ ئەو سەلامەی لێ دەکەم
میوانی تۆم، میوانم، میوانی تۆم گوڵاڵە
کوڵمەت سێوە لاسوورەیە تەواوی وردەخاڵە