حەسەن زیرەک

بەرهەڵبێنە ٤

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
103
بەرهەڵبێنەی خامی سوورە
دڵ دەسووتێ وەک کوورە
کافرە و خودا بەدوورە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە
چوار دەوری مەمکت ئاوێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خامی تازە
چەندجوان و مەکربازە
حەزت لێ ناکەم تازە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە
چوار دەوری مەمکت ئاوێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

عەنتیکە و زێدەجوانە
من دیم بە مەحرەمانە
دەڵێن لە گولەی نەبانە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە
مەرد بە گولەکەی مەدوێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

نە عەیبە نە شکۆیە
باریک و چاوهەڵۆیە
گوارەی لە گوێ سێ گۆیە
لەگەڵ لێوئاڵ دانیشتین تێر بووم لە گفتوگۆیە
پێم گوت ڕوحمی خێرت بێ ئەو دڵەی من شێتی تۆیە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە جارجارە وا وەی بێنە
سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

کەی دانیشین دووبەدوو کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
مەمکت خڕە وەک هوڵوو سینگت بەفری ئاڵمەڵوو
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە چوار دەوری مەمکت ئاوێنە
سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

سینگت بەفری کەلیخان بۆ تۆ نەمام نەوجووان
ڕوحمی خێر کە بێ ئیمان دەردت لە من تووران
دە وەرە دە وەرە تێکەڵ بین شەوانە هەتا بەیان
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
جارجار هەڵیتەکێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە
سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
مەرد بە گولەکەی مەدوێنە

یاڵڵا یا سوڵتان هاوار دەڕوانێتە بورهانی
سەیدی کاکەجان هاوار لە مەزرای سەهۆڵانی
دڵی لێوئاڵ نەرم کەی هەستێ بێ بۆ ڕێی کانی
ڕوحمی خودای لە دڵدا بێ من ماچ کەم سەر کوڵمانی
ئاگاداری یارم بێ کاک ئەحمەد لە سولەیمانی
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ واوەی بێنە
سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

قەیتانی دوو لێوانی نەماوم لە سوێیانی
بەینەڵڵا زێدەجوانی
باسکم وە ژوور سەری دە خۆشەویستی میوانی
لە شەوڕاوێ دەزانی
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە
سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
مەرد بە گولەکەی مەدوێنە