
ئای لە مینالێ بە قوربان شەڕ دەکا چاوی
ئەرێ تا کەی دابێنم مینا گیان ئەگریجەی خاوی
کوڕە سەر و ماڵ و ڕۆح بە قوربان بنێمە پێناوی
ئای ئای ئای بۆچ من لە جوملەی مینا گیان عەبدی خودا نیم
کوڕە ساعەتێ لە دەست ئەی هاوار مێحنەت ڕەها نیم
ئەرێ ئای لە مینالێ بە قوربان بە چاو شەڕ دەکا
ئەرێ داوای شەش دانگەی خۆ بەخودا بەلەجەڕ دەکا
ئەرێ داوای شەش دانگەی لەبەر چی بلێوەم لێدەکا