
گوڵبارانە گوڵباران ئەڵێن یارم دێتەوە
ڕێی مەتاڕی لێ دەگرم نایەڵم بڕواتەوە
من بە تەنها لەگەڵ تۆ لەم ژیانە تام ئەکەم
عەشقی تۆ ئەنووسمەوە بە پێنووس و خامەکەم
خۆ من تەنها لەگەڵ تۆ سەلام و کەلام ئەکەم
بۆچی وا بە بێدەنگی جێ ئەهێڵی نامەکەم
گوڵبارانە گوڵباران ئەڵێن یارم دێتەوە
ڕێی مەتاڕی لێ دەگرم نایەڵم بڕواتەوە
چاوم هیچکەس نابینێ لە جوانی تۆ بەولاوە
من لە هەر کوێی دنیا بم دڵم لات بەجێ ماوە
گوڵبارانە گوڵباران ئەڵێن یارم دێتەوە
ڕێی مەتاڕی لێ دەگرم نایەڵم بڕواتەوە