
ساقیا بۆ کوێ دەچی! بۆ کوێ دەچی
تۆیش لە ناو دڵی ملهوڕانا ملکەچی*
تۆیش دەگۆڕیوە* دەگەڵ گەوهەر هونەر
کوانێ* گەوهەر جوانی کردن بەختەوەر
زێڕ بەڵایە، بێوەفایە دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند
زێڕ بەڵایە، بێوەفایە دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند
چڵکی دەستە ماڵی دونیا وەک دەڵێن
ماڵپەرست پەیمانشکێنە و بێبەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست
جوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست