محەمەد ماملێ

کورتێ هات ڕابرد ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
181
بە بای هەناسەی گیانە ساردت دەسپێرم
ساردت دەسپێرم
ئاگری دڵمت گیانە لە دەور دەگێڕم
لە دەور دەگێڕم
کورتێ هات ڕابرد، لاڵ بم نەمزانی
غەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی

تەپە و دووکەڵی گیانە هەناسەت بەرز بێ
هەناسەت بەرز بێ
ناڵەت وەک ناڵەم جوانێ بە تا و لەرز بێ
بە تا و لەرز بێ
کورتێ هات ڕابرد، لاڵ بم نەمزانی
غەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی

من سکەم گیانە بە ناو مەحبووبیت لێدا
مەحبووبیت لێدا
ڕەواجم پێدا جوانێ بە شار و دێدا
بە شار و دێدا
کورتێ هات ڕابرد، لاڵ بم نەمزانی
غەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی

ئەگەر گیانکێشان گیانە وەک دووری تۆ بێ
وەک دووری تۆ بێ
یاڕەبی هەر بە نسیب گاوری سەر کۆ بێ
گاوری سەر کۆ بێ
کورتێ هات ڕابرد، لاڵ بم نەمزانی
غەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی