محەمەد ماملێ

هاتەوە با بێتەوە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
182
ئەرێ دڵە زەلیل بی گیانە زەلیلت کردم
ئەرێ دڵە زەلیل بی جوانێ زەلیلت کردم
ئەرێ موحتاج بە دەرکی دیدەم بێوەفات کردم
هاتەوە با بێتەوە یار لە سەفەر هاتەوە
بڵێن بە یاری عەزیز ڕەبی بەخێرێتەوە
بڵێن بە یاری عەزیز یاڕەبی بەخێرێتەوە

ئەرێ ڕووپۆش هەڵێنە دیدەم بینم جەمینت
ئەرێ لەسەر کام دینی جوانێ بێمە سەر دینت
ئەرێ لەسەر کام دینی دیدەم بێمە سەر دینت
هاتەوە با بێتەوە لە گوڵچنین هاتەوە
بە شلومل ڕادەبرد چەپکێ گوڵ بە دەستەوە

ئەرێ بە شانێمدا هات دیدەم بەڵای ناگەهان
ئەرێ چیی دیکەت دەوێ جوانێ لە منی بەستەزمان
ئەرێ چیی دیکەت دەوێ دیدەم لە منی بەستەزمان
هاتەوە با بێتەوە یار لە سەفەر هاتەوە
بڵێن بە یاری عەزیز یاڕەبی بەخێرێتەوە

ئەرێ حەکیمێک بێنن جوانێ دەس لە دڵم نێ
ئەرێ حەکیمێک بێنن دیدەم دەس لە دڵم نێ
ئەرێ یان چاکم بکا جوانێ یان لە گڵم نێ
ئەرێ یان چاکم بکا دیدەم یان لە گڵم نێ
هاتەوە با بێتەوە لە گوڵچنین هاتەوە
بە شلومل ڕادەبرد چەپکێ گوڵ بە دەستەوە

ئەرێ ساڵەهای ساڵە گیانە غەمم ڕەفیقە
ئەرێ ساڵەهای ساڵە دیدەم غەمم ڕەفیقە
ئەرێ شادی بێمەیلە دیدەم دێ بە دەقیقە
ئەرێ شادی بێمەیلە جوانێ دێ بە دەقیقە
هاتەوە با بێتەوە یار لە سەفەر هاتەوە
بڵێن بە یاری عەزیز یاڕەبی بەخێرێتەوە