
ڕۆژ نییە پەپوولەی یادت نەگاتە باخچەی خەیاڵم
نەبینێ نەمام و گەڵای هەڵوەریوی ژینی تاڵم
ڕۆژ نییە فرمێسکی تاسەی دووری ڕوخسارت نەڕێژم
ڕۆژ نییە تاڵاوی خەم و ئازارەکانت نەچێژم
من بەبێ تۆ چ بەهایەک بەو ژیانە ڕەوا بینم
چۆن دەرنەچێ لە جەستەما باڵندەی ڕۆحی شیرینم
دە دەرکەوە باوانەکەم ژیانم بە تۆوە بەندە
کە تۆ دێی خەندەبارانە و شیوەنیشم زەماوەندە
ڕۆژ نییە پەپوولەی یادت نەگاتە باخچەی خەیاڵم
نەبینێ نەمام و گەڵای هەڵوەریوی ژینی تاڵم
ڕۆژ نییە فرمێسکی تاسەی دووری ڕوخسارت نەڕێژم
ڕۆژ نییە تاڵاوی خەم و ئازارەکانت نەچێژم
وەرە ڕۆژ نییە ئاگری چاوەڕوانی نەمسووتێنێ
ڕۆژ نییە هەڕەشەی مەرگی دابڕان دامنەچڵەکێنێ
وەرە با بەر لە مەرگی خۆم لە ئامێزتا سەر نێمەوە
بە ئارامی هێدی هێدی لە ژوانتا بتوێمەوە
ڕۆژ نییە پەپوولەی یادت نەگاتە باخچەی خەیاڵم
نەبینێ نەمام و گەڵای هەڵوەریوی ژینی تاڵم
ڕۆژ نییە فرمێسکی تاسەی دووری ڕوخسارت نەڕێژم
ڕۆژ نییە تاڵاوی خەم و ئازارەکانت نەچێژم