خالید دلێر

پێشمەرگەین - سروود

بە دەنگی: خالید دلێر
شێوەزار: سۆرانی
140
پێشمەرگەین، پێشمەرگەین
پێشمەرگەین بە هەڵمەتین
پاڵەوانی میللەتین
شێری ڕۆژی زیللەتین
لە پێناوی بەختیاری کوردستان
بەخت دەکەین ژیانمان و ماڵ و گیان
لە پێناوی بەختیاری کوردستان

دەرنەچێ لە خاکمان دوژمنی کافر
دار و بەرد و خۆڵی لێ ئەکەین بە ئاگر
هەر بە زوویی ئەیبەزێنین
تا سنوورمان ئەیڕەتێنین
مافی کورد و کوردستانی لێ ئەسێنین
پێشمەرگەین، پێشمەرگەین
پێشمەرگەین بە هەڵمەتین
پاڵەوانی میللەتین
شێری ڕۆژی زیللەتین
لە پێناوی بەختیاری کوردستان
بەخت دەکەین ژیانمان و ماڵ و گیان
لە پێناوی بەختیاری کوردستان

زۆری سەرکەش هەوڵی داوە کورد نەهێڵێ
خاکی کوردستان بە بۆمبا و چەک بکێڵێ
هەڵدێراون لەم کێوانە
بوونەتە پەندی زەمانە
ئەم وڵاتە گۆڕستانی دوژمنانە
ئەم وڵاتە گۆڕستانی دوژمنانە
پێشمەرگەین، پێشمەرگەین
پێشمەرگەین بە هەڵمەتین
پاڵەوانی میللەتین
شێری ڕۆژی زیللەتین
لە پێناوی بەختیاری کوردستان
بەخت دەکەین ژیانمان و ماڵ و گیان
لە پێناوی بەختیاری کوردستان