حەسەن زیرەک

چارۆکەسوور تۆبە بێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
144
ئەو قورعانە بتگرێ بۆخۆت لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێدا دا بۆ مزگەوتت بردەوە
کەیفم لەسەر دەکەی جوان بە دەسماڵی دەردەوە*
کەیفم لەسەر دەکەی تۆ بە دەسماڵی سەرتەوە
ئەمنیش با بمرم جوانێ بە دەم داخ و دەردەوە
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ و فێری تاوڵە و هۆبە بێ
با لەسەر دوو چاوی جوانت ئێعدامم بۆ سادر بی

ئەی وەی وەی...
دەرمانی حەو دەردانی برینجی ڕەشت و گێڵانی
کارخانەی هەمەدانی سەرتۆپی کوردستانی
ئەو دەردەی ئەمن دەکوژێ ژنی گولەی مێردانی
چاوی وەستاکەی کوێر بێ سۆلان دەگوشێ پانیانی
عاشقی قەد و باڵات بووم بۆچ بە دەردم نازانی
ئۆخەی ئۆخەی بۆت مردم سەرتۆپی کوردستانی
دە وەرە ئاوێزانت بم لە شەوڕاوێ دەزانی
چارۆکەسوور تۆبە بێ و کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵە و هۆبە بێ
با لەسەر دوو چاوی جوانت ئێعدامم بۆ سادر بی
با لەسەر باڵای بەرزی تۆ ئێعدامم بۆ سادر بێ

لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
من سەر کەمە سەر ڕانت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە و ڕامژێنە بڵێ منداڵە
گەر بوو یەکجار چەقەی کرد بمشێلە و بڵێ بێحاڵە
عرووسم جووم ئەرمەنیم داسنیم یان مەسیحیم
هیندیم یانە گاورم دەی دینم بۆ تۆ بەتاڵە
کۆڵوانەسوور تۆبە بێ چارۆکەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵە و هۆبە بێ
با لەسەر دوو چاوی جوانت ئێعدامم بۆ سادر بی
لەسەر باڵای بەرزی تۆ ئێعدامم بۆ سادر بێ

دەک ماڵێ بابم ئایشێ ناڵچەی کەوشی دەدرەوشێ
ئاوی گوڵان دەدێرێ ماندوو بووە دەستی دێشێ
پشتێندەکەی کراوە لۆیەکی لە دووی دەخشێ
بەین و بەینەڵڵا جوانە و لەگەڵ ڕۆژێ دەدرەوشێ
چارۆکەسوور تۆبە بێ و کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵە و هۆبە بێ
لەسەر بەژنێ باریکت ئێعدامم بۆ سادر بی

دە بڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەڕاب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو نەعلەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
ڕوحمی خودات لە دڵ نییە کافری بێ دین و ئیمان
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
با لەسەر باڵای بەرزی تۆ ئێعدامم بۆ سادر بێ
من ئەو کیژەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵە و هۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ فێری تاوڵە و هۆبە بێ
*: لەوێدا "سەرتەوە" دروستە.