
وەرە وەرە ئەی جوانترین گوڵی بەهاری
وەرە تاقانە جوانەکەی نێو کوردەواری
وەرە وەرە ئەی جوانترین گوڵی بەهاری
وەرە یەک دانە جوانەکەی نێو کوردەواری
شێت و شەیدای ئەویندارم بۆ بڕوا ناکەی
ساڵانێکە بۆت کەوتوومە شیوەن و زاری
شێت و شەیدای ئەویندارتم بۆ بڕوا ناکەی
ساڵانێکە بۆت کەوتوومە شیوەن و زاری
وەرە گوڵم بەندی دڵم نووری چاوانم
بۆ چاوی جوان و پڕ نازت مەست و حەیرانم
بێکەسێکم لە کۆڵانی ئەوینت کەوتووم
ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی خۆم پێ نازانم
وەرە وەرە ئەی خۆشەویست ئەی جوانترینم
وەرە ئەی جوانترین حۆری سەرڕووی زەمینم
باوەشم بۆت کردۆتەوە هەر چاوەڕێتم
وەرە هەموو کەسم وەرە وەرە ئەوینم
باوەشم بۆت کردۆتەوە و هەر چاوەڕێتم
وەرە هەموو کەسم وەرە ئەی نازەنینم
ساڵانێکە بە عیشقی تۆ دیل و ئەسیرم
تۆ شکۆفەی باغی دڵمی تۆی بێنەزیرم
تۆ کولیلکی باغی دڵمی تۆی بێنەزیرم
لە نێو مێشک و دڵ و ڕۆحم باس باسی تۆیە
بۆیە دەڵێم ڕۆژی مەرگیش ناچی لە بیرم
لە نێو مێشک و دڵ و ڕۆحم باس باسی تۆیە
بۆیە دەڵێم من بە مەرگیش ناچی لە بیرم
بۆیە دەڵێم کاتی مەرگیش ناچی لە بیرم