
شەو کە دێ دڵتەنگی یارم
پڕ بە دڵ چاوەنواڕم
دڵ وەکوو منداڵ دەگری
دەنگ وەکوو دڵ بێقەرارم
تۆ نەبی ژین کیش و ماتە
ڕۆژگارم تەمهەڵاتە
تۆ نەبی هاتم نەهاتە
چارەنووسی نادیارم
دڵ خەمین و لێو بە بارم
دە وەرە با دڵ نەگۆڕین
یارەکەی ئیمساڵ و پارم
تۆ نەبی ژین کیش و ماتە
تۆ نەبی هاتم نەهاتە