حەسەن هەیاس

چارەنووس

بە دەنگی: حەسەن هەیاس
شێوەزار: سۆرانی
44
کزکز ئەڕۆی بە ڕەنگزەردی
ڕۆشناییەک ناکەی بەدی
مەیلی ڕێگات گرتۆتە بەر
لە تاریکی ئەکەی سەفەر
ئەی چارەنووس ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس

هاوڕاز و هاودەنگت نییە
ئارام لە گیانتا یاخییە
ئاوێنەی بەختت شکاوە
بۆنی مەرگی لێ پرژاوە
ئەی چارەنووس ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس

هەزار پرسیاری لە دڵتایە
بەڵام وەڵامت بۆ نایە
ئاخۆ تا کەی وا ئاوارەی
نامۆی شەقامی ئەم شارەی
ئەی چارەنووس ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس