ناسر ڕەزازی

جوانی جوانی

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
301
جوانی جوانی دڵە گیان ئای کە جوانی
شنەی هەواری کوێستانی
گزنگی دەمەوبەیانی
نەرمەبای ناو دارستانی

مانگەشەوی گیان ناو خەیاڵی
بریسکەی بەفری سەر لووتکەی
نێرگزی نەورۆزی ساڵی
ورد و درشت دڵخۆش ئەکەی

زەردەی ئێوارەی بەهاری
کزەی شەماڵی هاوینی
وردەشەپۆلی ڕووباری
تریفەی سەر گۆمی شینی

هاژەی چەمی گیان دارستانی
هێشووی سەر لقی ناو ڕەزی
پشکۆی ئاگری زستانی
پلکەزێڕینەی پاییزی
جوانی جوانی دڵە گیان ئای کە جوانی
شنەی هەواری کوێستانی
نەرمەبای ناو دارستانی
پشکۆی ئاگری زستانی
شنەی هەواری کوێستانی