حەمە جەزا

بمبینەوە - قەتار

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
327
بمبینەوە بمبینەوە
من سەرێکم نازەکانت بۆ هەڵدەگرم
من دڵێکم بەرگی بەری تاسەکانت لە ژانی خۆم بۆ هەڵدەدڕم

بمبینەوە بمبینەوە
من سیحرێکم کە ماچت کەم
سەر دەردێنێ و فڵچک ئەگرێ
تەلیسمێکم وشەکانم خۆشاوێکت پێ دەنۆشن
هەر خۆش بژی هەرگیز نەمری

بمبینەوە
دڵدارێکم نامەکانت لە ئەلبومی یادی منا
بمبینەوە نامەکانت لە ئەلبومی یادی منا ڕاکشاون
جێگە نووکی خامەکانت بەرامبەری کەللەی گەرمی عەشقبازیم هەمیشە وا حەپەساون

بمبینەوە
ڕێبوارێکم ئەرکی تۆ گەلێ گرانە
ئازارەکان تەنیا بە من دەتوێنەوە
ڕێبوارێکی هەرزەکاریت پڕ لە یادی تفت و تاڵە
تەنیا بە من دەخورێنەوە

ئەی کچی کۆک منیش وەک تۆ تینوویەکم
بە فرمێسکی دەروون نەبێ بڕم ناشکێ
بەهار نەیێ بە گوڵ نەبێ بڕم ناشکێ
تاکوو لەسەر سنگی نەرمت شەو نەخەوم بڕم ناشکێ
تا لە کۆشی ئەویناوی تێر نەسرەوم بڕم ناشکێ