حەسەن دەرزی

تۆ چاوت نەیشێ

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
357
تۆ چاوت نەیشێ عالی بە کەیفە
چاوی من بێشێ گیان کەس ناڵێ حەیفە
چاوی من بێشێ کەس ناڵێ حەیفە

کاڵی بۆ خاتر عەوداڵانی کۆ
هەرگیز نەیبینم گیان داخی دییەی تۆ
هەرگیز نەیبینم داخی دییەی تۆ

خودانەکەردە بەد بە گیانت بێ
هەر بەد بە نەسیب گیان دوژمنانت بێ

هەر دەردێ بۆ تۆ دێتە خوارەوە
ئەیکێشم بە گیان بە سەربارەوە

من چاوم بۆ چییە ئەسرین بڕژێنێ
چاوی تۆ خۆش بێ گیان دنیا بنوێنێ
چاوی تۆ خۆش بێ دنیا بتبینێ

چاوی تۆ قیبلەی عیشق و دڵداری
چاوی من چاوی گریان و زاری
چاوی من چاوی گیان گریان و زاری