حەسەن زیرەک

دەنگ دێ لە شیلانەکەی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
197
دەردت لە ماڵم کاڵێ کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ
سێ گەز بە گەزی کوردی باسکم لە گەردنت هاڵێ
تۆ بڕۆ بابت ڕازی بکە داکت بۆ من هیچ ناڵێ
پێم عەیبە و پێم ئیرادە لەبۆت بکەم ماڵە و ماڵێ
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەینە ژنە جوانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچ کەین کوڵمە جوانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی

چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمەت دەندووکی کەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین بەجووت خەومان لێ بکەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەینە ژنە جوانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچ کەین کوڵمە جوانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی

هێندەی من دوعا دەکەم لە گولەی پیسی بێچارە
هێندەی من دوعا دەکەم لە گولی پیسی بێچارە
دەڵێی لە ئەستۆیدایە نوشتەی شێخی بیارە
دە وەرە دەستم دەستۆکە دەرد و دەرمانم زارا
ئاورت لە من بەرداوە مەمکت وێنەی هەنارە
چی بکەم هیچ تاقەت ناگرم دڵەکەم بۆت بێقەرارە
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەینە ژنە جوانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچ کەین کوڵمە جوانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی

ڕەبی ڕانیە ئاوا بێ ئاوەکەی سارد و سووکە
عاشقی نەسرین چاوجوانم هەر دڵێی تازەبووکە
قیمەت گران و وەزن سووکە وەک ئەشرەفی بچووکە
تازەیارێکم گرتووە کەژاڵ ماڵ لە کەرکووکە
ئەرێ دەنگ دێ دەنگ دێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەینە ژنە جوانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچ کەین کوڵمە جوانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی
ئەرێ با بمرێ جیرانەکەی