حەسەن زیرەک

دە وەرە گوڵم نێوی دڵم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
312
دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خۆڵم وە سەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم بمشێلە ناسکە دولبەر
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا عەترت ماوە
قۆڵت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم
وەی وەی وەی وەی
باسکت بکە بە سەرینم مەرگت نەبینم

ساقی وەباڵی منت وە ئەستۆ
دونیایە و وەسیەت ئەکەم لە لای تۆ
ئەگەر هات و مردم هەر بە مەی بمشۆ
هەرگیز بۆم مەکەن شیوەن و ڕۆڕۆ
ئاخری پیرییەکەم هێناوە شنۆ

دەسماڵ حەریری سوورە قەدی دەڵێی بلوورە
قسە دەکات بە زاری هەر دەڵێی تار و سەمتوورە
هیچ ڕۆحمێک بە من ناکا چون کافرە و لە خودا بە دوورە
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم ماوە
قۆڵت بکە بە سەرینم هەی نازەنینم
وەی وەی وەی وەی
باسکت بکە بە سەرینم مەرگت نەبینم