حەسەن کاکایی

خەمگین و دڵپەشێوم - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: حەسەن کاکایی
شێوەزار: سۆرانی
82
غەمگین و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
حەیرانی خاڵی لێوم گوڵم جەرگم سووتا وەک قاوە
هەر دووی ئەبرۆی خوێنڕێژت بوون بە جەللادی گیانم
بە فتوای چاوی مەستت گوڵم قەتڵم واجب کراوە
بۆ تۆ شێت و شەیدا بووم بۆ تۆ دەیری و ڕووسیا بووم
بۆ تۆ زەنگی زڕیا بووم گوڵم بۆچ تۆ ڕەحمت نەماوە
لەسەر تاقی دوو ئەبرۆت مەیلی زوڵفان دەمکێشێ
بۆ دەمکوژی تۆ قوربان پردی سیڕات نەپساوە
دەردی بە بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی
بۆچ دەمکوژی ماڵوێران جەرگم بۆچی بڕاوە
لە دەردی بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی
لە دەردی بێ دەرمانی مەیلی زولفان دەمکێشێ
لە دەردی بێ دەرمانی گوڵم کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لەنتەرانی وەرە سووکێکی جوابی داوە
بە جوابی لەنتەرانی گوڵم چ بکەم جەرگم بڕاوە