بە کۆی زووخاڵ بێ
ماڵی باوانت یاخوا بە کۆی زووخاڵ بێ
دایکت نابینا زبانی لاڵ بێ
باوک مردوو بی خۆشیت لێ تاڵ بێ
سوێندم بەو خوایەی ماڵ بێ تەنافە
گەر لەگەڵ منە مەیلت خەلافە
باوان وێران بی کەست نەمێنێ
بایەقۆش لەسەر ماڵتان بخوێنێ
بە کۆی زووخاڵ بێ
ماڵی باوانت یاخوا بە کۆی زووخاڵ بێ
دایکت نابینا زبانی لاڵ بێ
باوک مردوو بی خۆشیت لێ تاڵ بێ
دوور لە باڵای خۆت، باوانت چۆڵ بێ
خزمانت سەرشێت کەڵپۆس لە کۆڵ بێ
خێڵی خێشانت تووشی تاڵان بن
بە پەند و عیبرەت کورد و گۆران بن
بە کۆی زووخاڵ بێ
ماڵی باوانت یاخوا بە کۆی زووخاڵ بێ
دایکت نابینا زبانی لاڵ بێ
باوک مردوو بی خۆشیت لێ تاڵ بێ
ئەویش بزانە کە دوعای منە
سەر لێشواوی قوربان خۆشیت لێ ونە
تۆ جێگات سەوزە و کوێستان نشینی
کەی دەربەس ئێشێکی منی خەمگینی
بە کۆی زووخاڵ بێ
ماڵی باوانت یاخوا بە کۆی زووخاڵ بێ
دایکت نابینا زبانی لاڵ بێ
باوک مردوو بی خۆشیت لێ تاڵ بێ