پەیوەند جاف

دوێنێ شەو

بە دەنگی: پەیوەند جاف
شێوەزار: سۆرانی
110
دوێنێ شەو تا بەیان لەگەڵ ڕوومەت گوڵ
چەن خۆش ڕامبوارد بە ئارەزووی دڵ
ئەمشەویش تەنیام دڵپەست و غەمگین
مات و پەشێوم چەند لام تاڵە ژین

من گوڵم ناوێ تۆ گوڵشکێنی
بەهارم ناوێ تۆ نەینەخشێنی
دوێنێ شەو تا بەیان لەگەڵ ڕوومەت گوڵ
چەن خۆش ڕامبوارد بە ئارەزووی دڵ
ئەمشەویش تەنیام دڵپەست و غەمگین
مات و پەشێوم چەند لام تاڵە ژین

ئەمڕۆ لە کوێستان ئەبارێ باران
ئەیدا لە گۆنای ناسک و نازداران
دوێنێ شەو تا بەیان لەگەڵ ڕوومەت گوڵ
چەن خۆش ڕامبوارد بە ئارەزووی دڵ
ئەمشەویش تەنیام دڵپەست و غەمگین
مات و پەشێوم چەند لام تاڵە ژین