شۆڕش مەحموودی کۆما ما

پۆتپۆری

بە دەنگی: شۆڕش مەحموودی و کۆما ما
شێوەزار: سۆرانی
82
توولەی نەونەمام بەرخە پارەکەم
دنیا و دینم تۆی خەمدەرکەرەکەم
چاوەکەم کەژاڵ عەمرەکەم کەژێ
هەر کەس بتبینێ دەروونی ئەهەژێ

پەلکەزێڕینەی باڵا نەونەمام
سەوزەی سەمەنڕوو ئامان بۆت نەمام
چاوەکەم کەژاڵ عەمرەکەم کەژێ
هەر کەس بتبینێ دەروونی ئەهەژێ

هەورێکی هێنا گیانە بارانەی پێوە
یاخودا نەبارێ دەی دەی یارم بەڕێوە
ئەرێ چاوجوان کۆچی کرد ئەرێ بێ ماڵاوایی
ئەرێ زۆر بێ دەرمانە وەی دەردی جودایی
ئەرێ پاش تۆ حەرام بێ ئەرێ هەڵپەڕکێ و شایی

هەر من ئاڵۆزی گیانە خەیاڵی تۆمە
چاو بە گریان وەی وەی شەڵاڵی تۆمە
ئەرێ چاوجوان کۆچی کرد ئەرێ بێ ماڵاوایی
ئەرێ زۆر بێ دەرمانە وەی دەردی جودایی
ئەرێ پاش تۆ حەرام بێ ئەرێ هەڵپەڕکێ و شایی

باران دەبارێ گیانە فەسڵی ئێوارێ
زۆر پیس قەوماوە هاوار لە من و لە یارێ
ئەرێ چاوجوان کۆچی کرد ئەرێ بێ ماڵاوایی
ئەرێ زۆر بێ دەرمانە وەی دەردی جودایی
ئەرێ پاش تۆ حەرام بێ ئەرێ هەڵپەڕکێ و شایی