ناسر ڕەزازی

کاروانە - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
170
سبحەینانەی لاجانێ ئێوارێ بەری مێرگان
چادرە و ڕەشماڵێ هەڵدەین لە کوێستانی سامڕەندان
یاری ئازیز دانیشێ وەی وەی بۆی بڵێی هەڵبەست و بەندان
کاروانە بە کاروانە وەی وەی کاروان ڕۆیی بەیانی
هەژدە گەڕەک ڕاپەڕی وەی وەی لە خرینگەی بازەکانی
ئاخ سی ڕۆژەی ڕەمەزانێ فەرزە لەسەر ئومەتێ
ئاخ سینگت کاغەزی مەرجان مەلا لێی دەدا خەتێ
لە دنیایە بۆم نەبووی هاوار چیت لێ بکەم لە قیامەتێ
کاروانە بە کاروانە وەی وەی کاروان ڕۆیی بێ هەستی
بەشقی خۆدای قافڵەباشی وەی وەی ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
یاری من لەگەڵ تۆیە وەی وەی دەست بنێمە ناو دەستی