حەسەن زیرەک

کوێستانان خاڵ خاڵ - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
186
کوێستانان خاڵ خاڵ بەفری ناچێتۆ
قیبلەم تۆراوە هەی ڕۆ ئاشتی نابێتۆ
من دەبم بە غولامی چاوی تۆ
سەوزە هەی سەوزە کاڵێ هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرت بووم یان ئەتۆ
من دەبم بە غولامی چاوی تۆ

کوێستانان خاڵ خاڵ خۆ بەفری لێ ماوە
کەژاڵ مەیلەکەی بۆچی جارانی نەماوە
بۆچی جارانی نەماوە
سەوزە هەی سەوزە کاڵێ هەی لیمۆ
چاوجوان مەرگی تۆ
من کەمشەرت بووم یان ئەتۆ
ئاخ باعیس ببێ ڕەنجەڕۆ

لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێک دەرم بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە

جا کوێستانان خاڵ خاڵ بەفری لە شانی
کوێستانان خاڵ خاڵ بەفری لە شانی
کوا یاری جوانم هەی ڕۆ ببمە قوربانی
ئەی ئەمن ببمە میوانی
کاڵێ هەی لیمۆ چاوجوان مەرگی تۆ
ئەرێ من کەمشەرت بووم یان ئەتۆ
من دەبم بە غولامی چاوی تۆ