عەلی مەردان

بە تۆ ئەڵێم ئەی دڵدار

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
153
بە تۆ ئەڵێم ئەی دڵدار ئەی دڵدار
بەسم پێ بگرە پللار ئەی نازدار
توخوا ئەی شۆخی نازدار/غەدار ئەی دڵدار
دە بێ کەم بمدە ئازار ئەی نازادار

بە تۆ ئەڵێم گوڵبەهار گوڵبەهار
سەرێکمان لێ دە جارجار گوڵبەهار
باڵا سەرو یا چنار یا چنار
بە جوانی تاکی لە شار گوڵبەهار
بە تۆ ئەڵێم ئەی دڵدار ئەی دڵدار
بەسم پێ بگرە پللار ئەی نازدار
توخوا ئەی شۆخی نازدار/غەدار ئەی دڵدار
دە بێ کەم بمدە ئازار ئەی نازادار

بە تۆ ئەڵێم بزانە بزانە
بۆ تۆ پڕ دڵم ژانە بزانە
بە تۆ ئەڵێم بزانە گیان بزانە
بۆ تۆ پڕ دڵم ژانە بزانە
بۆچ پێم ئەڵێم دێوانە دێوانە
وەرە سەیر ئەم سەیرانە سەیرانە
بە تۆ ئەڵێم ئەی دڵدار ئەی دڵدار
بەسم پێ بگرە پللار ئەی نازدار
توخوا ئەی شۆخی نازدار/غەدار ئەی دڵدار
دە بێ کەم بمدە ئازار ئەی نازادار

بێ ساڕێژی کە برین نازەنین
تاکو دەستی یەک بگرین یەک بگرین
بە تۆ ئەڵێم ئەی دڵدار ئەی دڵدار
بەسم پێ بگرە پللار ئەی نازدار
توخوا ئەی شۆخی نازدار/غەدار ئەی دڵدار
دە بێ کەم بمدە ئازار ئەی نازادار

بە تۆ ئەڵێم ڕوو بە خاڵ ڕوو بە خاڵ
گەردن نەخشە و پەرچەم کاڵ دیدەکاڵ
بە تۆ ئەڵێم ڕوو بە خاڵ گیانە ڕوو بە خاڵ
گەردن نەخشە و پەرچەم کاڵ دیدەکاڵ
شەو و ڕۆژ وام لە خەیاڵ کوڵمی ئاڵ
نە عەقڵم ما نە کەماڵ نە کەماڵ
بە تۆ ئەڵێم ئەی دڵدار ئەی دڵدار
بەسم پێ بگرە پللار ئەی نازدار
توخوا ئەی شۆخی نازدار/غەدار ئەی دڵدار
دە بێ کەم بمدە ئازار ئەی نازادار