کز و کەلەلا و گردەنشینم
گەر ڕۆژێ جارێ باڵات نەبینم
چاوڕەشێ گیان مەگری لێوئاڵێ گیان مەگری
ناردوومە بۆت بێنن دەسرە و گوارە و هەوری
هەی دەنێرم بۆت بێنن دەسرە و گوارە و هەوری
دوو چاوی مەست بووەسە جەلادم
ئای پێیان بفەرموو نەیدەن ئازارم
وەی پێیان ئەمر کە نەیدەن ئازارم
چاوڕەشێ گیان مەگری لێوئاڵی خۆم مەگری
هەی دەنێرم بۆت بێنن دەسرە و گوارە و هەوری
وەی دەنێرم بۆت بێرن دەسرە و گوارە و هەوری
هەرچیم پێ ئەڵێن منەت بە گیانم
کوشتەی دووریی تۆم ئارامی گیانم
کوشتەی دووریی تۆم دەردت لە گیانم
چاوڕەشێ گیان مەگری لێوئاڵێ خۆم مەگری
وەی دەنێرم بۆت بێنن دەسرە و گوارە و هەوری
هەی دەنێرم بۆت بێنن شەدە و گوارە و هەوری
دوو قۆڵی گۆشتن دوو بازنەی تێدا
مانگا دەدۆشی شیر دەڕژێ پێدا
چاوڕەشێ گیان مەگری لێوئاڵێ گیان مەگری
هەی دەنێرم بۆت بێنن دەسرە و گوارە و هەوری
وەی دەنێرم بۆت بێنن کێش و مشکی و هەوری
شێت و دێوانە و بێچارە و لێوە
یارم گرفتار تەلەسمی دێوە
چاوڕەشێ گیان مەگری لێوئاڵی خۆم مەگری
وەی دەنێرم بۆت بێرن کێش و مشکی و هەوری
هەی دەنێرم بۆت بێنن شەدە و گوارە و هەوری
وەی دەنێرم بۆت بێنن دەسرە و گوارە و هەوری