دەشتی کەڵهوڕی

پەژارە

بە دەنگی: دەشتی کەڵهوڕی
شێوەزار: سۆرانی
74
بیبێ یا نەیبێ من داد و بێدادێ دەکەم
گوێ بداتێ یا نەیاتێ ئاه و فەریادێ دەکەم
پێی بزانێ یا نەزانێ من بە دڵ یادی دەکەم
ئاه و فەریادێ دەکەم من بە دڵ یادی دەکەم

بێستوونی عەشقی شیرینێک ئەوا هاتۆتە پێش
گەر لە حەق بێم و نەیێم تەقلیدی فەرهادێ دەکەم
من بە دڵ یادی دەکەم

دەرسی عەشقم هەر لە کن پروانە یا بولبول بووە
بیگەمێ یا نەیگەمێ هەر مەشقی ئوستادێ دەکەم
بیگەمێ یا نەیگەمێ من بە دڵ یادی دەکەم
هەر مەشقی ئوستادێ دەکەم

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
هۆنراوە: مەحوی، هێمن.