سابیر کوردستانی

هەی مەڕۆ مەڕۆ

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
70
هەی مەڕۆ مەڕۆ بەم گەرما مەڕۆ
دەدا لە گۆنات گەرمای نیوەڕۆ

دەمم بە بۆنا بۆ چاوی کاڵت
خۆ من گاور نیم هاتوومە ماڵت
دەمم بە بۆنا بۆ چاوی کاڵت
هیچ من گاور نیم هاتوومە ماڵت
هەی مەڕۆ مەڕۆ بەم گەرما مەڕۆ
دەدا لە گۆنات گەرمای نیوەڕۆ

ئەترسم بمرم داخ لە دڵم بێ
خاکی ئەم شارە ئاو و گڵم بێ
هەی مەڕۆ مەڕۆ بەم گەرما مەڕۆ
دەدا لە گۆنات گەرمای نیوەڕۆ