سابیر کوردستانی

بە تەمامە

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
63
بە تەمامە بە تەمامە
لە کچە خاڵە و لە کچە مامە
خواوەن بۆمیان بهێڵی ئەو دوو شتڵە نەمامە
خواوەن لێمیان نەسێنی ئەو دوو شتڵە نەمامە

قەسەم بە باڵای بەرزت جوانێ بەو چاوی هەڵۆت
قەسەم بە باڵای بەرزت کچەتیو بەو چاوی هەڵۆت
بە دەستی خەڵکم مەدە فەرموو بمکوژە بۆخۆت
بە دەستی خەڵکیم مەدە فەرموو بمکوژە بۆخۆت
بە تەمامە بە تەمامە
لە کچە خاڵە و لە کچە مامە
خواوەن بۆمیان بهێڵی ئەو دوو شتڵە نەمامە
خواوەن لێمیان نەسێنی ئەو دوو شتڵە نەمامە

بە تەمامە بە تەمامە
لە کچە مامە و لە کچە خاڵە
تووشی بووم لە ڕێی بازاڕ پێم وت کێتان لە ماڵە
تووشی بووم لە ناو بازاڕ پێم وت کێتان لە ماڵە

هاتووە لە لای نەڵێنێ ئەی لێم زیزە و نامدوێنێ
هاتووە لە لای نەڵێنێ بۆ لێم زیزە و نامدوێنێ
جوانی گەرمێن و کوێستان خوایە لە منی نەسێنێ
جوانی گەرمیان و کوێستان خوایە لە منی نەسێنێ
بە تەمامە بە تەمامە
لە کچە خاڵە و لە کچە مامە
خواوەن بۆمیان بهێڵی ئەو دوو شتڵە نەمامە
خواوەن لێمیان نەسێنی ئەو دوو شتڵە نەمامە