جەڕەی دانا گۆزەی پڕ کرد ئەی هاوار لۆرکێ
بە بای شەماڵ مەمکی خڕ کرد ئۆف ئۆف ئۆف لۆرکێ
ئەرێ چاوی گێڕا ئەمنی مڕ کرد خاتوونێم لۆرکێ
لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ تاقانەی دایکێ
دەمم دێنم ڕووی خۆت بێنە و تاقانە و شلکێ
خۆ ناوێرم کوڵمی ماچ کەم خوێنی لێ دەتکێ
جەڕەی دانا گۆزەی پڕ کرد ئەی هاوار لۆرکێ
ئەرێ جەڕەی دانا گۆزەی هێنا دەریهێنا جام و شانە
کوشتوومی ئەو خانومانە ماڵم بوووە بۆی وێرانە
کوشتوومی گوارە جۆلانە
لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ خاتوونێم لۆرکێ
دەمم دێنم ڕووی خۆت بێنە تاقانەی دایکێ
چاوی ڕەشن بێ غایەتن کلەی لێ دەتکێ
ئەی هەنارەی
گۆزەی هەڵگرت بۆ گوێی ڕووبار ئەی هاوار لۆرکێ
ئەمنی کوشت شۆخی شەدەلار بۆی مردم لۆرکێ
هێشتاکوو دەمکا قەرزدار بۆی مردم لۆرکێ
لۆر لۆر لۆر لۆر... خاتوونێم لۆرکێ
دەمم دێنم ڕووی خۆت بێنە و کلەت لێ دەتکێ
خۆ ناوێرم کوڵمی ماچ کەم دەسنوێژی دەشکێ
هەی تاقانەی دایکێ
گۆزەی سوور و ئاوی ساردە ئەی وەی وەی لۆرکێ
گۆزەی سووری ئاوی ساردە بۆی مردم لۆرکێ
ئەرێ لەبۆی هێنام مانگی چاردە ئەی وەی وەی لۆرکێ
لەبۆی هێنام مانگی چاردە بۆی مردم لۆرکێ
لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ تاقانەی دایکێ
چاوی ڕەشن بێ غایەتن کلەی لێ دەتکێ
خۆ ناوێرم ماچی بکەم دەسنوێژی دەشکێ
گۆزەی سوووری نایە سەر شان ئەی وەی وەی لۆرکێ
شل شل دەڕوا زۆر مێهرەبان ئەی هاوار لۆرکێ
بۆت مردم شۆخی پێنەزان ئەی وەی وەی لۆرکێ
لۆر لۆر لۆر لۆر... بۆت مردم لۆرکێ
دەمم دێنم ڕووی خۆت بێنە تاقانەی دایکێ
من ناوێرم ماچی بکەم دەسنوێژی دەشکێ
من ناوێرم ماچی بکەم هەنارەی دەنکێ