نەجمەدین غوڵامی

دوعا دەکەم - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
180
بێ تۆ جەرگم هەموو سووتاوە
بێ تۆ خورد و خەوم خوێناوە
ئەگەر ڕۆژێ نائومێدم کەی
ئەگەر ڕۆژێ فەرامۆشم کەی
دوعا دەکەم شەو و ڕۆژ ئەمن
بتسووتێنێ ئاه و ناڵەی من

ئەگەر ڕۆژێ بدەی عەزابم
ئەگەر ڕۆژێ لە تۆ جودا بم
دوعا دەکەم شەو و ڕۆژ ئەمن
بتسووتێنێ ئاه و ناڵەی من

بە کۆی زووغاڵ بێ
ماڵی باوکەکەت گیان بە کۆی زووغاڵ بێ
دایکت نابینا و زمانی لاڵ بێ
باوکمەردە بی خۆشیت لێ تاڵ بێ
گیانە خزمانت وێنەی قەیس کەڵپۆس لە کۆڵ بێ
بێکەس دامێنی کەست نەمێنێ
گیانە بێکەس دامێنی کەست نەمێنێ
بایەقوش لە شوێنت گیان جێگات بخوێنێ
بۆ وات کرد بۆ منت بێتاوان وێڵ و هەڵاک کرد

بێ تۆ جەرگم هەموو سووتاوە
بێ تۆ خورد و خەوم خوێناوە
ئەگەر ڕۆژێ نائومێدم کەی
ئەگەر ڕۆژێ فەرامۆشم کەی
دوعا دەکەم شەو و ڕۆژ ئەمن
بتسووتێنێ ئاه و ناڵەی من