ناسر ڕەزازی

گەوهەرێ ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
138
وەکوو کوێستانێی بێستوون دایمە سەرم بە تەمە
تەعجوب لە یار دەمێنم وەی وەی دەرهەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم بدا توخدا ماچ کەم ئەو لێو و دەمە
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ سینەت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم وەی وەی حەجاجی دەچنە سەرێ
ئاورت لە من بەرداوە وەی وەی جەرگت بڕیم ئەسمەرێ

خۆ من کوێستانێی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان
حاجی قەرنی ئاغا نیم گەورەی ئێلی بڵباسان
عاشقی باڵای چاوجوانم وەی وەی دەیڕفێنم سووک و هاسان
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ سینەت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم وەی وەی حەجاجی دەچنە سەرێ
ئاورت لە من بەرداوە وەی وەی جەرگت بڕیم ئەسمەرێ
یارم ئیجازەم بدا وەی وەی جەرگت بڕیم ئەسمەرێ

وەکوو کوێستانێی بێستوون دایمە سەرم خاڵ خاڵە
لە داوی چەرخی گەردوون وەی وەی دڵم دەکا سکاڵە
یارم ئیجازەم بدا وەی وەی ماچ کەم ئەو لێوە ئاڵە
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ سینەت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زمزم وەڵڵا حەجاجی دەچنە سەرێ
ئاگرت لە من بەرداوە وەی وەی جەرگت بڕیم ئەسمەرێ