شەکرەسێوە شەکرەسێو
ئەو دەم و لێوە شەکرەسێو
جوان و شیرینە، شیرین
گوڵی ئەو کێوە نەسرین
لێوی ئاڵت، دانەی خاڵت
لیمۆی کاڵت، شەکرەسێو
هەرمێ و سێو و لیمۆ
قەستەم بە دوو چاوی تۆ
دوو چاوی تۆ
کەسم خۆش ناوێ غەیری تۆ
ڕۆژم لە لا شەوە بێ تۆ
شەوە بێ تۆ
بە لەنجەی جوان بێرە هەیوان
با بتبینم، بووم بە بریان شەکرەسێو
بە چاوی جوان و شیرینت
بە هەق پەرچەمی چین چینت
من نانووم قەت شەوانە
خول ئەخۆم لەو کێوانە
لەو کێوانە
دێوانەی تۆم پێ بزانە
ئاخری سووتام وەک پەروانە شەکرەسێو