...لێ لێ لێ لێ لێ... مەیرۆ
قەد باریک چاویان هەڵۆیە کوڵمیان تۆڵەگەزۆیە
لەگەڵ یارم دانیشتم تێر بووم لە گفتوگۆیە
پێم گوت ڕوحمی خێرت بێ لێ لێ لێ لێ...
کچێ ئەو دڵەی من شێتی تۆیە
پۆلە جوانێ مەیرۆ
چاو هەڵێنە چاوی چاوم لێ لێ لێ لێ... مەیرۆ
بە ویژدانم بۆت نەماوم عاشقی ئەگریجەی خاوم
بەبیللا بۆت نەماوم بە دڵ و گیان سووتاوم
پۆلە جوانێ مەیرۆ
غەزێمشۆڕێ
کوڕ دەڵێ فەلەکە برادەرینە فەلەکە
لە عالەمێ خودایا بە تاڵان دەچێتەوە مەڕە، ماڵە، دەوڵەتە، شەکە محەندەکە
دەکو لاڵ بم لە منی هەژار بە تاڵان دەچێتەوە بەژنێکە باریکە و دە دوو چاوێ بەڵەکە
ئەرێ ئەمشەو نەبوو شەوێ دینێ لێ لێ لێ لێ... مەیرۆ
بە خەیاڵ چوومە مەدینێ خزمەت پەریزادەی چینێ
وەک من دیم کەس نەیبینێ
پۆلە جوانێ مەیرۆ هەی کچکە جوانێ مەیرۆ
بە خێربێی نەوەی شیری ئەی لێ لێ ئەی لێ لێ لێ لێ... مەیرۆ
خۆش وەک نان و پەنیری وەک باز دەگری نەچیری
وەک باز دەگری نەچیری کۆمەکی فاتمە پیری
پۆلە جوانێ مەیرۆ هەی کچکە جوانێ مەیرۆ
سەلام عەلەیکم زاوا ئەی لێ لێ لێ لێ... مەیرۆ
ئەو بەندەم لێ جێماوە نەخۆش و دەردەدارم
کوشتوومی بە ویژدانم سوورەگوڵێی باغی ساوە
سڵاو لە کاک ئەحمەد بێ ئەمڕۆ تاکوو ڕۆژاوا
پۆلە جوانێ مەیرۆ هەی کچکە جوانێ مەیرۆ
گوڵی لە نێو بڵباسی دەمەوێ باشم بناسی
سوێسنەی دەوری سوێناسی
سەلام دەکەم لە ئەحمەد کاک ئەحمەد کا ئەحمەدی نەڵۆسی
پۆلە جوانێ مەیرۆ هەی کچکە جوانێ مەیرۆ
سەلام لە عالەمی خوا دوومینی دوومین دوومین لە مەشیری
بەبیللا گوڵبازی... دایمە لە دەسگیری
ئاورت لە من بەرداوە ساحەب کۆت و زەنجیری
پۆلە جوانێ مەیرۆ هەی کچکە جوانێ مەیرۆ