شێوەم زەرد هەڵگەڕاوە
چونکە یار لێم تۆراوە
گیانە چونکە یار لێم تۆراوە
تاکوو دوێنێ پێکۆ بووین
ئەمڕۆ دڵی وەرگێڕاوە
گیانە ئەمڕۆ دڵی وەرگێڕاوە
گەلێ چارم ناچارە
دوورم لە ئەو نازدارە
گیانە دوورم لە ئەو نازدارە
دڵم وا لە پێناوی پەست و مات و غەمبارە
گیانە پەست و مات و غەمبارە
نازانم بۆ تۆراوە
دڵی لە چی شکاوە
گیانە دڵی لە چی شکاوە
خۆ من تاکوو ئەمێنم دڵم هەر بە ئەو داوە
گیانە دڵم هەر بە ئەو داوە
دەچم بۆ لای ئەو یارە
ئەڵێم دڵم زامدارە
گیانە ئەڵێم دڵم زامدارە
بەشکم ئاشتی کەمەوە لێم ببوورێ ئەم جارە
گیانە لێم ببوورێ ئەم جارە
چیی لێم بوێ ئەکەم
گیانیشم پێشکەش ئەکەم
گیانە گیانیشم پێشکەش ئەکەم
تاکوو بڕوام پێ بکا *؟ سەد جارێش دەدەم
گیانە *؟ سەد جارێش دەدەم