عەدنان کەریم

بارانە و بارانە (ئۆرکێسترای کوردسات)

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
343
خودا داکەی بارانێک شەوکزەی شەماڵ بێ بە شەو
شەوکزەی شەماڵ بێ بە شەو
بیدا لە خاڵی لەیلام وەی بەڵکوو ڕاپەڕێ لە خەو
وەی بەڵکوو ڕاپەڕێ لە خەو

هەی بارانە و بارانە ئەی هەوای چۆمی مەجیدخان
ئەی هەوای چۆمی مەجیدخان
لەسەر باڵاکەی بەرزت ئەی با بمکەن تیرەباران
وەی دەستی ئەمنت بە دامان

گیانە باران دەبارێ ئەی هاوار بەری بەیانە
ئەی هاوار بەری بەیانە
گیانە کەزیەی دە یارێ ئەی هاوار پەخش و پەخشانە
ئەی هاوار پەخش و پەخشانە