
تۆ شایانی ئەو ئەوینە گەورە نەبووی
لە دڵم نەخشەم بۆ کێشا
پەشیمانم لەو هەناسە پڕئاهانەی
کە بۆ دووری تۆم هەڵکێشا
پەشیمانم لە ناسینت
لە یەکەم ساتی بینینت
کە پێم وتی یان بۆ تۆمە یان بۆ گڵم
تۆش بە درۆ هاتیە وەڵام و پێت وتم
منیش هەروامە ئەی گوڵم
بڕۆ ئیتر ماڵی دڵت
پڕ لە وەرین و خەزان بێ
چرۆی خۆشیت هەموو کاتێ
لە پچڕان بێ لە پچڕان بێ
بڕۆ گیانا هیوام وایە
چڵەی ویستم لە باخی تۆ
نەڕوێتەوە نەڕوێتەوە
جارێکیتر گوڵی خۆزگەم
بە شەماڵی ڕقی ڕەشت
نەشنێتەوە نەشنێتەوە