نازدار و ئەسمەر فەرهاد

گوڵێ

بە دەنگی: نازدار و ئەسمەر فەرهاد
شێوەزار: سۆرانی
196
هەلاو هەلاوە گوڵێ بۆچ وا گۆڕاوی
شەوقی مانگەشەو گوڵێ داویە لە چاوی

گوڵێ ئەحواڵات دەردم
گوڵێ هەناسەی ساردم
کەس نییە بپرسێت گوڵێ ئەحواڵی دەردم

ئەحواڵ بپرسن گوڵێ تاوێک و دووان
نەک یاری چاوجوان

شەوقی ڕوومەتت گوڵێ داویە لە ئەژنۆم
چەند حەول ئەدەم گوڵێ پێم نییە بڕۆم

شەوقی ڕوومەتت گوڵێ وەکوو چرایە
خۆزگە ئەو کچە گوڵێ یاری من بایە

هەلاو هەلاوە گوڵێ بۆچ وا گۆڕاوی
شەوقی مانگەشەو گوڵێ داویە لە چاوی