سیروس ئیمامی

کانی کانی

بە دەنگی: سیروس ئیمامی
شێوەزار: سۆرانی
210
هەر کاتێ دەکەومە بیری کانی کانی ئاواتی ڕۆژانی جوانی
بۆ ساڕێژی ئەرێ کانی زامەکانم بە تەنیا دێمە سەر کانی
زووخاوی دڵ ئەرێ کانی هەڵدەڕێژم بۆ وردەشەپۆلەکانی
ئەو بەستەیەی بۆ بخوێنم کانی کانی بە لاوک یا بە گۆڕانی*
کانی کانی وەرە وەرە وەرە کانی کانی
تۆ ئاوێنەی کوردستانی
کانی کانی ئەی وەی وەی کانی کانی
تۆ ئاوێنەی ئاسمانی
دەزانی بۆ ئەرێ کانی خۆشم دەوێی تۆ جێژوانی دڵدارانی

تۆ شایەتی پشکووتنی ئەوینێکی ئاسمانی
خوێنی جەرگی ئەرێ کانی هەڵقرچاوی چیا سەخت و بەرزەکانی
دەزانی بۆ ئەرێ کانی خۆشم دەوێی دەزانی تۆ زۆر بە مانای
چون لە لای تۆ بەجێ ماون کانی کانی بیرەوەریی جێ پێکانی
کانی کانی ئەرێ کانی کانی کانی
تۆ ئاوێنەی ئاسمانی
کانی کانی ئەرێ کانی کانی کانی
تۆ ئاوێنەی کوردستانی
دەزانی بۆ ئەرێ کانی خۆشم دەوێی تۆ جێژوانی دڵدارانی
هۆنراوە: ناسر ئاغابرا (ژاکاو) بە هەندێک گۆڕانکارییەوە.
*: "گۆرانی" دروستە.