دەردت لە گیانم ئەسرین دانیشە تێر تێر بگرین
ماڵ کاول کوڕیان بمرێ بێهوودە لێکیان کردین
تاوانم دەبێ چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجی بە بێهۆ بۆچی تۆ
ئەرێ ناسک ناسک ناسک ناسکۆڵە و نازارەکەم
لە داخی بێ مەیلییەکەت لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
چەندی لێ پاڕامەوە ئاوری لێ نەدامەوە
لە نەخۆشخانەی موڵکی بێ دوکتۆر دەخولامەوە
نەخۆشێکی بەدبەخت بووم کەس نەبوو بە لامەوە
تاوانم دەبێ چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجی بە بێهۆ بۆچی تۆ
ئەرێ ناسک ناسک ناسک ناسکۆڵە و نازارەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
ئەو قورئانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێدا دا و بۆ مزگەوتت بردەوە
ئەمنت ماڵوێران کردووە بە دەم داخ و دەردەوە
تاوانم دەبێ چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجی بە بێهۆ بۆچی تۆ
ئەرێ ناسک ناسک ناسک ناسکۆڵە و نازارەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لە کوردستان بار ئەکەم
لە کوردستان بار ئەکەم