میکائیل مەهابادی

من وەکوو بولبول

بە دەنگی: میکائیل مەهابادی
شێوەزار: سۆرانی
541
من وەکوو بولبول لە ناو باخا گەڕاوم بێ ژومار
چڵ بە چڵ دیمەن بە دیمەن کاتی فەسڵی نەوبەهار
ئەمچنی تاک تاک گوڵاڵەی ئاڵ و بۆندار و دیار
گشتی بێسوود بوو لە لام نەیبوو جوانیی کوڵمی یار
وەرە یار شیرین نیگار ئەی نەمامی ناو گوڵزار
من وەکوو بولبول لە ناو باخا گەڕاوم بێ ژومار
چڵ بە چڵ دیمەن بە دیمەن کاتی فەسڵی نەوبەهار

زۆر جوانم دی بە چاو وەک ئاسک و باڵاچنار
شۆخ و شەنگی دەشت و دێهات ناسک و نازداری شار
ئەم جوانانەی کە سەرپشکن لە خاکی نیشتیمان
هێشتا نەمدیوە وەکوو یار دیمەنی شیرین نیگار