میکائیل مەهابادی

لەبەرچی شێتت کردم

بە دەنگی: میکائیل مەهابادی
شێوەزار: سۆرانی
402
لەبەر چی شێتت کردم دڵت بە تاڵان بردم
لەبەر چی شێتت کردم عەزیزم دڵت بە تاڵان بردم عەزیزم

ئاهی دەروونم دیسان هەڵساوە خەم ئەبارێنێ بەملا و بەولاوە
دیسان ڕەنگەکەم زەرد هەڵگەڕاوە دڵم وەک ئاگر وا داگیرساوە
ئاسۆی دڵداریم بە تەم گیراوە
خەندە و دڵداریم و فرمێسکی چاوە هەر بۆیە کز بووم هێزم بڕاوە
لەبەر چی شێتت کردم دڵت بە تاڵان بردم

مەلی دڵداریم لانەی ڕووخاوە بێ هاودەرد ماوم شوێنم نەماوە
ڕوو لە کوێ ئەکەم ئەڵێن بەولاوە نازانم چ بکەم بەندم لەم داوە
دەرچوونم نییە تا تەمەن ماوە
وشەی سەر زارم هەر تۆی یارەکەم غونچەی جوانی ناو گوڵزارەکەم
لەبەر چی شێتت کردم دڵت بە تاڵان بردم

شەرت بێ دڵت ڕابگرم هەتا ئەو ڕۆژەی دەمرم
گوڵی ئاواتم سیس و ژاکاوە شەمی دڵداریم تینی نەماوە

نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم حەقم بە دەستە ئەگەر بناڵم
بە غەمزەی چاوت بە خەندەی زارت بردیان بە غارەت خەو و خەیاڵم
دوور لە زولفی تۆ کافر بە حاڵم
من مان و مەرگم ڕازیبوونتە سۆز و ئاوازم هات و چوونتە
لەبەر چی شێتت کردم دڵت بە تاڵان بردم